بەرنامەی ڕەنج ڕۆڤەر

بەرنامەی ڕەنج ڕۆڤەر

هەمووی لەژێر دەستدایە

باشترین هاوەڵ و ڕێبەر1 بۆ ڕەنج ڕۆڤەری کارەبایی و بارگاویکەرەوەکانی ناوماڵی ڕەنج ڕۆڤەر. بە ئاسانی و کاراییەکی بێ وێنەوە پەیوەست ببه، بارگاوی بکەوە و کاتەکان ڕێکبخە2.

بارگاوییکردنەوەی زیرەکتر


لە ڕێگەی تەنها یەک ڕووکاری ئاسان و سادەوە، کاتەکانی بارگاوییکردنەوە لە دوورەوە بەڕێوە ببە و پلانی بۆ دابنێ، وە چاودێری و کۆنتڕۆڵی بارگاوییکەرەوەی ماڵەوەت بکە.


بە خۆکارکردنی ژیرانە خۆی لەگەڵ ڕۆتینی ڕۆژانەت دەگونجێنێت و کارایی بارگاوییکردنەوە بەرز دەکاتەوە، لە هەمان کاتیشدا سیستەمی یەکخراوی بەدواداچوونی خەرجییەکان و هەموو تێچووەکانیشت بە ڕوونی و ڕێکخراوی دەهێڵێتەوە.


کاتێک ڕەنج ڕۆڤەرەکەت بەکارەباوەیە، پێشوەختە ناوەوەی بە بەکارهێنانی کارەبای ماڵەوە ئامادە بکە، بۆ ئەوەی پلەی گەرمی ناو ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی گونجاو بێت لە کاتی دەستپێکردنی گەشتەکەتدا.

پارێزراو و پەیوەست


لە هەر شوێنێک بیت، لەگەڵ ڕەنج ڕۆڤەرەکەت بە پەیوەستی بمێنەرەوە.


دەرگاکان دابخە یان بکەرەوە، باری ئۆتۆمبێلەکەت بپشکنە و پێش هەر گەشتێکیش ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە ئامادە بکە. Remote چاودێری سەلامەتی و باری تەندروستی ئۆتۆمبێلەکەشت دەکات، بەمەش هەر کاتێک لێی دوور بکەویتەوە دڵنیاییەکی زیاترت پێ دەبەخشێت.

هەستێکی تایبەت


لە سەرەتای دەستپێکردنی قۆناغی بەرهەمهێنانی ڕەنج ڕۆڤەرە کارەباییەکەت تاوەکو ڕۆژی ڕادەستکردن، هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵت دەبین و نوێترین زانیاریت پێ دەگەیەنین.


لە درێژەی ئەم گەشتەدا، چیرۆکی تایبەتت دەربارەی بەرهەمەکە پێ دەگات و زانیاریی وردترت سەبارەت بە هونەری دەستڕەنگینی و داهێنانەکان لە دروستکردنیدا دەست دەکەوێت.

شوێنی دیاری بکە و بینەخشێنە


لە ڕێگەی دەستگەیشتن بە تایبەتمەندییەکانی ڕێدۆزیی یەکخراو پێشوەختە پلان دابنێ و بە سوودوەرگرتن لەو زانیارییانەی کە لە داتاکانی لێخوڕینتەوە بەرهەم هاتوون گەشتەکانی ڕۆژانەت باشتر بکە.

لە زانیارییەکان بێبەش مەبە


دەتوانیت دەستت بە زانیاری تایبەت بگات کە بۆ ئەوە داڕێژراوە زیاتر لەنێو جیهانی ڕەنج ڕۆڤەر قوڵتبکاتەوە.


لە ڕێگەی چیرۆک و دیدگا ناوازەکانەوە بچۆ پشت پەردەی کارەکان، لەگەڵ دەستگەیشتنت بەو ناوەڕۆکانەی کە تەنیا بۆ بەکارهێنەرانی بەرنامەکە بەردەستن. هەمیشە هەنگاوێک لە پێشەوە بە و لەگەڵ نوێترین هەواڵ و داهێنانە سەرەکییەکانی ئێمە ئاشنا ببە.

تایبەتمەندی بکە


هەژمارەکەت و بەرنامەی ڕەنج ڕۆڤەرەکەت بەو شێوەیە دابنێ کە خۆت دەتەوێت، تاوەکو هەست بە ئەزموونێکی تایبەت و دەستنیشانکراو بکەیت.

بەردەوام بە لە پشکنینی کارەبایی

ڕەنج ڕۆڤەری وەستاو لە خاڵی وێستگەی phev بارگاوی دەبێتەوە

بارگاویکردنەوەی ماڵەوە

گونجاوترین و بێ سەرئێشەترین ڕێگا بۆ ئەوەی بۆ هەموو گەشتێک ئامادە بیت.
ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت خۆڵەمێشی-ئایگەر-ساتن لەسەر وێستگەی بارگاویکردنەوە

بارگاویکردنەوەی گشتی

هەرگیز دۆزینەوە و بارگاوییکردنەوە و پارەدان لە دەرەوەی ماڵ بەم شێوەیە ئاسان نەبووە.
خەمڵێنەری مەودا

خەمڵێنەری مەودا

ببینە تا چەند دەتوانیت بە پشتبەستن بە هۆکارە جیاوازەکانی لێخوڕین و ژینگە گەشت بکەیت.
دیمەنی پشتەوەی ڕەنج ڕۆڤەر لە ئۆفڕۆد

گەشتەکەمان بەرەو ئاستی سفری دەردانی گازەکان

ئامانجمان ئەوەیە تا ساڵی 2039 بگەینە ئاستی سفری دەرچوونی کاربۆن.
ڕەنج ڕۆڤەری وەستاو لە خاڵی وێستگەی phev بارگاوی دەبێتەوە

بارگاویکردنەوەی ماڵەوە

گونجاوترین و بێ سەرئێشەترین ڕێگا بۆ ئەوەی بۆ هەموو گەشتێک ئامادە بیت.
ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت خۆڵەمێشی-ئایگەر-ساتن لەسەر وێستگەی بارگاویکردنەوە

بارگاویکردنەوەی گشتی

هەرگیز دۆزینەوە و بارگاوییکردنەوە و پارەدان لە دەرەوەی ماڵ بەم شێوەیە ئاسان نەبووە.
خەمڵێنەری مەودا

خەمڵێنەری مەودا

ببینە تا چەند دەتوانیت بە پشتبەستن بە هۆکارە جیاوازەکانی لێخوڕین و ژینگە گەشت بکەیت.
دیمەنی پشتەوەی ڕەنج ڕۆڤەر لە ئۆفڕۆد

گەشتەکەمان بەرەو ئاستی سفری دەردانی گازەکان

ئامانجمان ئەوەیە تا ساڵی 2039 بگەینە ئاستی سفری دەرچوونی کاربۆن.

1ئەو کڕیارانەی خاوەنی ڕەنج ڕۆڤەری جۆری PHEVن و دەیانەوێت بارگاویکەرەوەکانی ناوماڵی ڕێینج ڕۆڤەر بەکاربهێنن، ئەوا جگە لە بەرنامەی Remote ی تایبەت بە ئۆتۆمبێلەکەیان پێویستیان بەم بەرنامەیەش دەبێت.

2تایبەتمەندییەکان، هەڵبژاردەکان و بەردەستبوونیشیان بە پێی بازاڕ جیاوازن - بۆ زانیاری بازاڕی ناوخۆ و مەرجە تەواوەکان، لەگەڵ فرۆشیارەکەت قسە بکە. هەندێک تایبەتمەندی پێویستیان بە سیمکارتێکی گونجاو هەیە لەگەڵ گرێبەستێکی داتا گونجاو کە پێویستی بە بەشداریکردنی زیاتر دەبێت دوای ماوەی سەرەتایی کە لەلایەن بریکارەکەتەوە ئامۆژگاری دەکرێت. رێدانی مۆبایل لە هەموو شوێنەکاندا گەرەنتی ناکرێت.

3پێویستت بە بەشداریکردنی Remote یان Secure Tracker یان Secure Tracker Pro و هەبوونی هەژماری InControl دەبێت. پێویستە خزمەتگوزارییەکانی Secure Tracker و Secure Tracker Pro چالاک بکرێن، هەروەها دەبێت ئۆتۆمبێلەکە لە ناوچەیەکدا بێت کە هێڵی پەیوەندی لێ بێت. بۆ بەردەوام بوون لە بەکارهێنانی تایبەتمەندییە پەیوەندیدارەکە دوای ماوەی سەرەتایی بەشداریکردن، پێویستە بەشداریکردنەکەت نوێ بکەیتەوە و پارەی نوێکردنەوەی کارپێکراو بدەیت.


*لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی بەسەرچوون، وردەکاریی چۆنیەتی نوێکردنەوە لە بەشی خزمەتگوزاریەکانی ناو بەرنامەکەدا دەردەکەوێت بۆت.