رەینج رۆڤەر سپۆرتی
کارەبایی

کارایی بەرزی داینامیکی و پوختەسازیی رەینج رۆڤەر. ئێستا
کارەباییە.
پێناسەی شاهانەیی وەرزشی. بۆ ئەوانە دیزاین کراوە کە چێڕ لەهەر ساتێکی شوفێری وەردەگرن.
609
KM*

مەودای کارەبایی (تاوەکو)

مەودای خەمڵێندراوی جیهانی ڕاستەقینە 535km.***
4,5
چرکە*

خێراکردن (لە)

0-100 کم/کاتژمێر لە 4,3 چرکە کاتێک دۆخی دەستپێکردنی داینامیکی کارا بێت.
850
Nm*

زەبر (تاوەکو)

‌550PS لەگەڵ بەڕێوەبردنی زەبری زیرەک.
22
خولەک******

بارگاویکردنەوەی گشتی (لە)

بە بەکارهێنانی بارگاویکەرەوەی خێرای 350kWـی DC لە 10-80 لەسەدا بارگاوی بکەوە. لە 10 خولەکدا تا 220km مەودای ڕۆیشتن زیاد بکە.*

لێخوڕین بەرەو داهێنان

کارایی بەهێز و سەرسوڕهێنەر بەدرێژایی هەر ڕێگاوبانێک و لە هەموو بارودۆخێکدا.

خاوەندارێتییەکی ئاسان

دامەزراندنێکی ئاسانکراو

بۆ تەواوکردنی پاڵفتەترین سەلیقە و ماڵەکان دروست کراوە. دانانی بارگاویکەرەوەی ئارەزوومەندانەی رەینج رۆڤەرەکەت لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی پێشنیارکراوی ئێمە بۆ دامەزراندنی بارگاویکەرەوەی ماڵەوە ئاسانە.

لەگەڵ تۆ ئامادەیە

لە 0-100 لەسەدا لە ماوەی 7 کاتژمێردا بە بەکارهێنانی بارگاویکەرەوەی 22‏kWـی AC (لە 19 کاتژمێردا بە بارگاویکەرەوەی 7‏kWـی AC ماڵەوە) بارگاوی بکە. کاتی بارگاویکردنەوە بۆ شەو خشتەبەند بکە و بۆ ئاسانکاریی زیاتر بە بارگاویی تەواوەوە بەئاگا وەرەوە.

پارک بکە. بیخە سەر کارەبا.

بژاردەی پۆرتی ڕووناکی زیادەی بارگاویکردنەوەی تەزوو گۆڕاو بوار بە ئاسانکاریی لە کارەبا گرتن لە هەر لایەکی سوارڕۆیەکە دەدات.

پەیوەندییە بەهێزەکان

دەستگەیشتن بە تۆڕێکی فراوانی بارگاویکردنەوەی گشتی، لەوانەش بارگاویکەرە خێراکانی Tesla.** خاڵەکانی بارگاویکردنەوە بە کاتی ڕاستەقینە بدۆزەوە لە ڕێگەی ئەپی Range Rover یان سیستەمی ڕێدۆزی زیرەکی ناو ئۆتۆمبێلەکە.3

خێراکردن بۆ پێشەوە

با دەستگەیشتنت هەبێت بە خێراترین بارگاویکەرەوەی گشتیی بەردەست لە ڕێگای ئەندازیاریی پاتریی پێشکەوتووی 800Vـی رەینج رۆڤەر سپۆرتی کارەبایی، کە مەودای تا 220km بە بارگاویکردنەوەی 10 خولەکی بۆ تۆ دابین دەکات.*****

بە سووکی گەشت بکە

خزمەتگوزاریی بارگاویکردنەوەی رەینج رۆڤەر** دڵنیایی دەدات لەسەر دەستگەیشتن بە تۆڕی هاوبەشانی بارگاویکردنەوەی گشتیی ئێمە لە ڕێگای یەک بەرنامە و کارتەوە بۆ ئاسانکاریی زیاتر.

ئاسانکاری لە هەموو لایەکەوە

بە تێچووی کەمتر و پاتری پڕەوە ڕۆژەکەت دەست پێبکە. نرخە پێشنیازکراوەکانی وزە لە لایەن رەینج رۆڤەر خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلی کارەبایی (EV) کەم تێچووتر دەکات.

هەمووی لەژێر دەستدایە

لە ڕێگەی ئەپی Range Rover لە جڵەوکردنی تەواودا بمێنەوە.3 لە ماڵەوە دەتوانیت چاودێری خشتەی بارگاویکردنەوە بکەیت و باشترینی بکەیت. لە کاتی ڕێگادا، وێستگەی بارگاویکردنەوەی دیاریکراو بدۆزەوە و بەرەو ڕووی بڕۆ.

دڵنیایی. بۆ هەر شوێنێک بچیت.

بۆ ئارامییەکی تەواوی دەروونی، رەینج رۆڤەر سپۆرتی کارەبایی زەمانەتی هەشت ساڵی پاترییەکەی لەگەڵدایە (تا 160,000km / 100,000 میل).2 تەکنەلۆژیای دووانەی دیجیتاڵی پاڵپشتیی تەواوی تەمەنی چاودێریکردنی تەندروستیی پاتری لەدوورەوە دەکات بۆ دڵنیابوونەوەیەکی بەردەوام.

رەینج رۆڤەر سپۆرت وەشانی یەکەم

گوزارشتێکی باڵای رەینج رۆڤەر سپۆرتی کارەبایی.

دیمەنی تەنیشتی ئۆتۆمبێلی کارەبایی رەینج رۆڤەر سپۆرت BEV
ئۆتۆمبێلی کارەبایی رەینج رۆڤەر سپۆرت BEV

مۆدێلەکان

رەینج رۆڤەری کارەبایی بکڕە

دیمەنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی رەینج رۆڤەر سپۆرتی BEV

دروستکردن و داواکردن

رەینج رۆڤەرەکەت بە دڵی خۆت دیزاین بکە و داوای بکە.
پیاوێک رەینج رۆڤەر سپۆرت لێدەخوڕێت

بانگهێشتێک بۆ لێخوڕین

با هەموو چرکەیەک بە بایەخ بێت.
رەینج رۆڤەر سپۆرت سانتۆرینی ڕەش لەسەر ڕێگادا دەڕوات

بریکارێک بدۆزەرەوە

نزیکترین بریکار بدۆزەرەوە.

بەردەوام بە لە گەڕان

دیمەنی تەنیشتی رەینج رۆڤەر سپۆرت خۆڵەمێشی ئایگەر

مۆدێلەکان و تایبەتمەندییەکان

تەواوی مۆدێلەکان و تایبەتمەندییەکانیان ببینە.
رەینج رۆڤەر سپۆرتی کارەبایی BEV

بوون بە کارەبایی لەگەڵ رەینج رۆڤەر

کارەبایی کردن ئاستێکی نوێ لە پوختەسازی و وەڵامدەرەوەیی و کارایی بەدەست دەهێنێت.
رەینج رۆڤەر سپۆرت سانتۆرینی ڕەش لەسەر ڕێگا

رەینج رۆڤەر سپۆرت

بۆ ماوەی دوو دەیە، ڕووبەڕووی هەموو ئاستەنگەکان بووەتەوە.

*ژمارەکانی WLTP.

ئەو ژمارانەی کە پێشکەش کراون لە ئەنجامی تاقیکردنەوە فەرمییەکانی بەرهەمهێنەرە کە بەپێی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا و بە پاترییەکی تەواو بارگاویکراوەوە بووە. تەنها بۆ مەبەستی بەراوردکردن. ڕەنگە ژمارەکانی جیهانی ڕاستەقینە جیاواز بن. CO2، ئابووری سووتەمەنی، بەکارهێنانی وزە و ژمارەکانی مەودا ڕەنگە بەپێی هۆکارەکانی وەک شێوازی لێخوڕین، بارودۆخی ژینگە، بار، دانانی تایە، دانانی ئیکسسوارات، ڕێگای ڕاستەقینە و بارودۆخی پاتری بگۆڕێت. ژمارەکانی مەودا لەسەر بنەمای ئۆتۆمبێلی تازە بەرهەمهێنراوە لەسەر ڕێڕەوێکی ستانداردکراوە.


**تەنها لە بازاڕە دیاریکراوەکاندا بەردەستە.


***مەوداکانی جیهانی ڕاستەقینە لەسەر بنەمای ئۆتۆمبێلێکی بەرهەمهێنراو لەسەر ڕێڕەوێکی ستانداردکراون. مەودای بەدەستهاتوو بەپێی پاتری و دۆخی ئۆتۆمبێلەکە، ڕێڕەوی ڕاستەقینە، ژینگە و شێوازی لێخوڕین دەگۆڕێت.


****تایبەتمەندییە ئارەزوومەندانەکان و ئیکسسواراتەکان بە تێچوویەکی زیادە بەردەستن. بەردەستبوونیان ڕەنگە بەپێی تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێل (مۆدێل و پاوەرتراین) جیاواز بن، یان پێویستیان بە دانانی تایبەتمەندییەکانی دیکە هەبێت بۆ ئەوەی دابنرێت. تکایە بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە بریکاری ناوخۆیی خۆتەوە بکە، یان ئۆتۆمبێلەکەت بە شێوەی ئۆنلاین ڕێکبخە.


*****کاتی بارگاویکردنەوە ڕەنگە بەپێی چەندین هۆکار بگۆڕێت، لەوانە بەڵام سنووردار نییە بە تەمەن، بارودۆخ، پلەی گەرمی و بارگاویی هەبووی پاترییەکە؛ دامەزراوەی بەکارهێنراو و ماوەی بارگاویکردن.


1هەمیشە پێش ئەوەی بە ئاو و قوڕدا تێپەڕیت ڕێگای ڕۆیشتن و دەرچوونەکە بپشکنە.


2گەرەنتی پاتریی رەینج رۆڤەری کارەبایی بۆ هەشت ساڵ یان 160,000km - کامیان زووتر بێت. مەرج و ڕێساکان جێبەجێ دەکرێن. حاڵەتە وەدەرنراوەکانی گەرەنتی جێبەجێ دەکرێن. بۆ وردەکاریی زیاتر دەربارەی گەرەنتییەکانی ئۆتۆمبێل و حاڵەتە وەدەرنراوەکان، تکایە سەیری iGuideـی پەیوەندیدار بکە.


3تایبەتمەندییەکانی Pivi و InControl، بژاردەکان، خزمەتگوزارییەکانی لایەنی سێیەم و بەردەستبوونیان پەیوەستن بە بازاڕەوە – بۆ بەردەستبوونی بازاڕی ناوخۆیی و گشت مەرجەکان لای بریکاری لاند رۆڤەرەکەت پرسیار بکە. هەندێک تایبەتمەندی لەگەڵ بەشداریکردندا دێن کە پێویستی بە نوێکردنەوەی زیاتر دەبێت دوای ماوەی سەرەتایی کە لەلایەن بریکارەکەتەوە ئاگادار دەکرێیتەوە. پەیوەندی تۆڕی مۆبایل لە هەموو شوێنەکاندا گەرەنتی ناکرێ. زانیاری و وێنە پیشاندراوەکان لە پەیوەندی لەگەڵ تەکنەلۆژیای InControl، لەوانەش شاشە یان زنجیرەکان، پابەندن بە مەرجی نوێکردنەوەی نەرمەکاڵا، کۆنترۆڵی وەشان و گۆڕانکارییەکانی تری سیستەم/بینراو بەپێی بژاردە دیاریکراوەکانە.


4ئۆفڕۆد، ڕاکێشان و بەکارهێنانی گێڕی قورس کاریگەرییەکی بەرچاویان دەبێت لەسەر مەودای EV.