Range Rover classic parked on top of the hill

ئۆتۆمبێلی SUVـی شاهانەی ڕەسەن

هەروەک چۆن لە Place du Casino لە مۆناکۆ ئاسوودەیە، لە بیابانی گەورەشدا بەوجۆرەیە. ڕەنج ڕۆڤەر لە خواستێکەوە بۆ دروستکردنی ئەزموونێکی لێخوڕینی تەواو نوێ و ناوازە لەداییک بووە.

ئۆتۆمبێلێک بۆ هەموو بارودۆخێک

بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێلێک کە ئاسوودەیی و توانای سەر شەقامی ئۆتۆمبێلی سیدانی ڕۆڤەر، لەگەڵ تواناکانی ئۆفڕۆدی لاند ڕۆڤەر ئاوێتەبکات. بەم جۆرە وێنا دەکرا، بەم جۆرە ئۆتۆمبێلێکی SUV شاهانەیی ڕەسەن بەرهەمهێنرا. ڕەنج ڕۆڤەر لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 1970 جێپەنجەی خۆی نیشانکرد، بە دروشمی “ئۆتۆمبێلێک بۆ هەموو بارودۆخێک” بانگەشەی بۆ کرا.

پەرەسەندنی ئۆتۆمبێلێکی ئایکۆنی

نەوەی یەکەم

ئۆتۆمبێلی نوێی ڕەنج ڕۆڤەر لە 17ـی حوزەیران بە بزوێنەرێکی ئەلەمنیۆمی V8ـی کێش سووک، بە سیستەمی لێخوڕینی هەموو تەگەرەکەکان بە شێوەیەکی بەردەوام، و دیسکی بڕێک لەسەر هەموو تەگەرەیەک خرایە بازاڕەوە.
نەوەی یەکەم

نەوەی دووەم

ئۆتۆمبێلی ڕەنج ڕۆڤەر (P38a) بە شاسییەکی مەودای درێژی نێوان تەگەرەکان و جەستەیەکی نیمچە یەک پارچەیی دوبارە ستایلکراوەتەوە، لەگەڵ هەڵپەساردنی ئەلیکترۆنی هەوای نوێکراوە، خرایە بازاڕەوە.
نەوەی دووەم

نەوەی سێیەم

ڕەنج ڕۆڤەر (L322) بە هەڵپەساردنی ئەلیکترۆنی هەوای سەربەخۆی لەسەر هەموو تەگەرەکان خرایە بازاڕەوە، کە بە لێخوڕین لە RAF Kinloss، Skibo و Novar Estate نمایشکرا.
نەوەی سێیەم

خێزانێکی نیو ملیۆنی

500,000ـەمین ڕەنج ڕۆڤەر لە کارگەی بەرهەمهێنانی سۆلیهۆڵمان لە بەریتانیا دروستکرا.
خێزانێکی نیو ملیۆنی

ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت

هێڵی دووەمی مۆدێلی ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت بە بزوێنەری نوێی 4.4 لیتری V8 و 4.2 لیتری V8 بەنزینی سوپەرچارجەوە خرایە بازاڕەوە.
ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت

نەوەی چوارەم

مۆدێلی نوێ لە 6ـی ئەیلول لە قوتابخانەی ڕۆیاڵ بالێ لە لەندەن خرایە بازاڕەوە– یەکەم ئۆتۆمبێلی ئەلەمنیۆمی SUV لە جیهاندا.
نەوەی چوارەم

بەسەر HEAVEN’S GATEـدا سەرکەوت

ئۆتۆمبێلی ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرتی هایبریدی پڵاگین بووە یەکەم ئۆتۆمبێل کە بە پلیکانەی بەرزی 45 پلە و 999 هەنگاوی HEAVEN’S GATE لە چین سەرکەوێت.
بەسەر HEAVEN’S GATEـدا سەرکەوت

زاڵبوون بەسەر ئاوڕێژدا

کارێکی دیکەی ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت کە بۆ یەکمجار ڕووبدات، ئەویش ڕووبەڕووبونەوەی بەنداوی کارهنجوکار بوو لە وڵاتی ئایسلەندا و سەرکەوتن بەسەر ئاوڕیژی بەنداوەکەبوو.
زاڵبوون بەسەر ئاوڕێژدا

سەرەتای سەردەمێکی نوێ

دیدگای ئێمە بۆ داهاتوویەکی کارەبایی خەریکە دێتە بازاڕەوە.
سەرەتای سەردەمێکی نوێ

گەشتیارێکی بە ئەزموون

پەڕینەوە بە نێو ناوچەی دارین (DARIEN GAP)

پەڕینەوە بە نێو ناوچەی دارین (DARIEN GAP)

لە ساڵی 1972ـدا ڕەنج ڕۆڤەر بوو بە یەکەم ئۆتۆمبێل کە گەشتێکی 29,000 km بە ئەمریکادا تەواو کرد کە لەلایەن سوپای بەریتانیاوە ئەنجامدرا کە پەڕینەوەی پڕلە مەترسی بە DARIEN GAP لە ئەمریکای باشووری لەخۆ دەگرت.

هەمیشە بە نموونە پێشەنگایەتی دەکات

پێشەنگایەتیکردن لە تەکنەلۆژیادا

هەر لەو ساتەوەی کە ڕەنج ڕۆڤەر خراوەتە بازاڕەوە باوەڕە ئاساییەکانی شکاندووە کە یەکەم ئۆتۆمبێلی SUV بووە کە توانای لێخوڕینی هەمیشەیی چوار تەگەرەی هەبوو. هەرگیز لە داهێنان نەوەستاوە.


لە ساڵی 1989ـدا ڕەنج ڕۆڤەر بووە یەکەم ئۆتۆمبێلی 4x4 لە جیهاندا کە سیستەمی بڕێکی دژە قوفڵکردنی (ABS)ـی لەسەر دانرا. دوابەدوای ئەوەش لە ساڵی 1992ـدا بووە یەکەم ئۆتۆمبێلی 4x4 کە نەک تەنها سیستەمی کۆنترۆڵی ئەلیکترۆنی ڕاکێشانی هەبوو بەڵکو سیستەمی هەڵپەساردنی ئەلیکترۆنی هەوای خۆکاریشی هەبوو.

<strong>پێشەنگایەتیکردن لە تەکنەلۆژیادا</strong>
"ئەمڕۆ، ڕەنج ڕۆڤەر هێشتا نموونەی مۆدێرنیتەیە، و ئێمەش بەردەوام سیلۆیەتی جیاوازی و دیزاینە بێهاوتاکانی پەرە پێدەدەین."
جێری مەکگۆڤێرن
بەرپرسی سەرەکی داهێنەری JLR

لە ماڵەوە لە لایملایت

ڕەنج ڕۆڤەر بە هەمان شێوە کە بە ئاسانی و سروشتی ڕووبەڕووی قورسترین ئاستەنگەکان دەبێتەوە، هەر بەو شێوە دەچیتە سەر سەکۆی نمایشكردن.