رەینج رۆڤەر ڤێلار
بژاردەکان و ئیکسسوارات

رەینج رۆڤەرە ڤێلارەکەت بە کۆمەڵێک بژاردە و ئیکسسوارات کە بۆ تەواوکردنی هەبوونی دراماتیک و پەناگەی ناوەوەی کۆکراونەتەوە، بەپێی ئارەزووی کەسی خۆت درووست بکە.

بژاردەکانی پاکێج

بە تێکەڵکردنی ئەو بژاردانەی کە تەواوکەری یەکترن، پاکێجەکانمان هێندەی تر سادەتر دەکەن بۆ بەرزکردنەوە و بەئارەزووی خۆ بەکەسی کردنی دیزاین یان ئەزموونی لێخوڕینی رەینج رۆڤەر ڤێلارەکەت.

کۆمەڵە وێنەی ڤێلار

پاکێجی سیستەمی یارمەتیدەری شۆفێر

لوتکەی ئاسانکاریی لێخوڕین:
– یاریدەدەری ناوچەی کوێر1
– مۆنیتەری هاتوچۆی دواوە
– کۆنتڕۆڵی خێرایی خۆگونجێن لەگەڵ یاریدەدەری‎ ‎سوکان
– مۆنیتەری پێکدادانی دواوە

پاکێجی کەشوهەوای سارد

بۆ سەرما باشتر کراوە:
– جامی پێشەوەی خاوەن سیستەمی گەرمکەرەوە
– شۆردنی کارەبایی گڵۆپی پێشەوە
– کورسیی خاوەن سیستەمی گەرمکەرەوەی پێشەوە یان کورسیی خاوەن سیستەمی گەرمکەرەوە و ساردکەرەوەی پێشەوە
– کورسی خاوەن سیستەمی گەرمکەرەوەی دواوە
– سوکانی خاوەن سیستەمی گەرمکەرەوە
‌– دەرچەی ئاوی جامی پێشەوە کە سیستەمی گەرمکەرەوەی هەیە

پاکێجی ڕاکێشان

ڕاکێشان ئاسان کراوە:
– ‌یاریدەدەری پێشکەوتووی ڕاکێشان
– شەفتی ڕاکێشان کە بە شێوەی کارەبایی دەتوانرێت بەکاربهێنرێت

پاکێجی سیستەمی یارمەتیدەری شۆفێر

لوتکەی ئاسانکاریی لێخوڕین:
– یاریدەدەری ناوچەی کوێر1
– مۆنیتەری هاتوچۆی دواوە
– کۆنتڕۆڵی خێرایی خۆگونجێن لەگەڵ یاریدەدەری‎ ‎سوکان
– مۆنیتەری پێکدادانی دواوە

پاکێجی کەشوهەوای سارد

بۆ سەرما باشتر کراوە:
– جامی پێشەوەی خاوەن سیستەمی گەرمکەرەوە
– شۆردنی کارەبایی گڵۆپی پێشەوە
– کورسیی خاوەن سیستەمی گەرمکەرەوەی پێشەوە یان کورسیی خاوەن سیستەمی گەرمکەرەوە و ساردکەرەوەی پێشەوە
– کورسی خاوەن سیستەمی گەرمکەرەوەی دواوە
– سوکانی خاوەن سیستەمی گەرمکەرەوە
‌– دەرچەی ئاوی جامی پێشەوە کە سیستەمی گەرمکەرەوەی هەیە

پاکێجی ڕاکێشان

ڕاکێشان ئاسان کراوە:
– ‌یاریدەدەری پێشکەوتووی ڕاکێشان
– شەفتی ڕاکێشان کە بە شێوەی کارەبایی دەتوانرێت بەکاربهێنرێت

بژاردەکانی بەشی دەرەوە

کۆمەڵیک هەڵبژاردنی ڕەنگی سەرنجڕاکێش و تەگەرە و بژاردەی میچ.یارمەتیت دەدات کە رەینج رۆڤەرە ئیڤۆکەکەت بەدڵی خۆت درووست بکەیت.

رەینج رۆڤەر ڤێلار کە لە ژوورێکی شووشەی ڕەنگاوڕەنگدا پارککراوە

ڕەق

سپییەکی سادە. ڕوخسارێکی بوێرانە و ڕەسەن.
تایبەت بە خۆت دروست بکە
گریل و تایەی رەینج رۆڤەر ڤێلار

بژاردەکانی تەگەرە

رەینج رۆڤەر ڤێلار لە بنەڕەتەوە بەشکۆ کراوە. چەندین جۆر ستایل و تەواوکردنی تەگەرەکان ڕێژەیەکی بەهێز و بەژنێکی باڵا دەبەخشن.
دیمەنی سەرەوەی رەینج رۆڤەری ڤێلار

بژاردەکانی میچ

هەردوو میچی پانۆرامای جێگیر و خلیسکێنەر ناوەوەی رەینج رۆڤەر ڤێلار پڕ دەکەن لە ڕووناکی سروشتی، کابینەکە گەشاوەتر دەکەن بۆ هەستکردن بە شوێنێکی زیاتر.

ئیکسسواراتەکان

کۆمەڵەیەکی گشتگیر لە ئیکسسوارات کە بە تایبەتی بۆ ئاسانکردنی ژیانت دیزاین کراوە، لە چارەسەری پراکتیکی هەڵگرتنەوە تا ئەو بەرهەمانە کە بۆ ئاژەڵە ماڵییەکان ئاسوودەن.

ژنێک کە ئیکسسواراتەکان لە سەر میچی رەینج رۆڤەر ڤێلار دادەگریت
کۆلکسیۆنی لەندەن
لەلایەن رەینج رۆڤەرەوە
پارچەکانی ئامادەی پۆشین و ئیکسسواراتی شیک، کە لە فەلسەفەی دیزاینی مۆدێرنی ئێمەوە وەرگیراون.

بەردەوام بە لە گەڕان

ئۆتۆمبێلی SUVـی کەشخە و مۆدێرنی ناوازە

مۆدێلەکان و تایبەتمەندییەکان

تەواوی کۆمەڵەی ئۆتۆمبێلەکانمان تەنیشت بە تەنیشت بەراورد بکە.
دیمەنی تەنیشتی رەینج رۆڤەر ڤێلار

بە رەینج رۆڤەر ڤێلار ئاشنابە

پەناگەیەکی ئارام لە جوانی و شکۆی رەینج رۆڤەر.

1سیستەمی یاریدەدەری ناوچەی کوێر دەتوانێت بۆ ڕێگریکردن لە پێکدادان یارمەتیدەر بێت. ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت ئۆتۆمبێلێکی دیکەی لە گۆشەی نەبینراو دەستنیشان کرد کاتێک دەست دەکەیت بە گۆڕینی هێڵ، هێزێکی سوڕانەوە بە شێوەیەکی خۆکارانە دەخرێتە سەر فەرمانەکە– ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پێویستە ڕاستکردنەوەی فەرمان ئەنجام بدرێت.

تکایە ئەوە لەبەرچاو بگرە کە ڕەنگە لە کاتی هەڵبژاردنی ئاستی ڕوپۆشکردنی جێگرەوەدا تایبەتمەندییە ستانداردەکان جیاواز بن. هەروەها ڕەنگە تایبەتمەندییە ستانداردەکان لەسەر جۆری بزوێنەر و گێڕ جیاواز بن.

تایبەتمەندییە ئارەزوومەندەکان و بەردەستبوونیان ڕەنگە بەپێی تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێل (مۆدێل و سیستەمی لێخوڕین) جیاواز بن، یان پێویستیان بە دانانی تایبەتمەندییەکانی دیکە هەبێت بۆ ئەوەی دابنرێن. تکایە بۆ وردەکاری زیاتر پەیوەندی بە بریکاری ناوخۆیی خۆتەوە بکە، یان ئۆتۆمبێلەکەت بە شێوەی ئۆنلاین ڕێکبخە.